باشترینەکانی وەرزی ڕابردوو خولی نایابی كوردستان هەڵبژێردران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشترینەکانی وەرزی ڕابردوو خولی نایابی كوردستان هەڵبژێردران

 

 

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە مانگی ئاداری ڕابردوو هەڵسا بەدروستکرنی لیژنەیەک بۆ ئەوەی باشترینەکانی مانگ لە خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ دەستنیشان بکات، بە پێی هەمان میکانیزم باشترینەکانی ساڵ بۆ وەرزی 2020 _ 2021 بە سپۆنسەری قوتابخانەکانی ( ئیشق و نیولۆفەر لە هەولێر ) هەڵبژێردران.

بۆ دیاریکردنی باشترینەکان هەریەک لە (15 ڕاهێنەر و 15 کاپتنی یانە پلەنایابەکان و 24 دەنگ لە و دەزگا و ڕۆژنامەنوسانەی بەردەوام ڕووماڵی خولی نایابی کوردستان دەکەن بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن) کۆی گشتی دەبێتە 54 دەنگ.

باشترینەکانی وەرزی 2020 _ 2021 بەمشێوەی خوارەوە بو..

1_ باشترین ڕاهێنەری وەرز [ مەحمود مەجید ] لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی (36 ) دەنگ.

2 _ باشترین یاریزانی وەرز [ سەفین مەنسوڕ ] لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی ( 39) دەنگ.

3_ باشترین گۆڵپارێزی وەرز [ بارزان یوسف ] لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی (27 ) دەنگ.

هەروەها یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ ئەم وەرزە تیپی نمونەیی لە خولەکە هەڵبژارد کەتیایدا یانەی ( پێشمەرگەی هەولێر ) خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

( بەهاددین بەکر)ی هێرشبەری یانەی سیروانی نوێ بەتۆمارکرنی 16 گۆڵ بەفەرمی خەڵاتی گۆڵکاری خولی نایابی کوردستانی بۆ وەرزی 2020 _ 2021 بەدەستهێنا.

دابەش کردنی خەڵاتەکان بەسەر براوەکان هەفتەی داهاتوو لە مەڕاسیمێکی شایستەدا پێشکەشیان دەکرێت.

بەناوی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پیرۆزبایی لەسەرجەم براوەکانی وەرزی 2020 _ 2021 دەکەین، هیوادارین ئەم کارە هاندانێک و خزمەتکردنێکی بەسوود بوبێت بە وەرزشوانانی کوردستان، هەمیشە سەرکەوتوو سەرفرازبن.

یەکێتی ناوەندەی تۆپی پێی کوردستان

هه‌واڵی گرنگ