ئەمشەو لاوانی عێراق لەیارییەكی چارەنووسساز رووبەرووی لوبنان دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو لاوانی عێراق لەیارییەكی چارەنووسساز رووبەرووی لوبنان دەبێتەوە

 

بریارە ئەمرۆ لە گەڕی دووەمی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی جامی لاوانی عەرەبی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و لوبنان رووبەرووی یەكترببنەوە.

یارییەكە كاتژمێر (8:00) شەو بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (پترۆسپۆرت) لەوڵاتی میسر بەرێوەدەچێت ، هەڵبژاردەی عێراق لەیاری یەكەم بەشێوازێكی چاوەرواننەكراو بە ئەنجامی (4 – 3) بە دورگەكانی قومر دۆرا.

لەیاری ئەمرۆ هەڵبژاردەی عێراق پێویستی بەسەركەوتن هەیە بۆ ئەوەی ئومێدی خۆی بۆ گەیشتن بە قۆناغی دووەم نوێ بكاتەوە.

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بەبێ خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە ، بەهەمان شێوە لوبنانیش بەبێ خاڵ پلەی كۆتایی گرتووە.

هه‌واڵی گرنگ