بەفەرمی ... عەدنان حەمەد بووە راهێنەری ئوردن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەفەرمی ... عەدنان حەمەد بووە راهێنەری ئوردن

 

عەدنان حەمەدی عێراقی بەشێوەیەكی فەرمی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئوردن و لە قۆناغەكانی داهاتوو ئەركی مەشقدانەوەی نەشامی لەئەستۆ دەگرێت.

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا یەكێتی تۆپی پێی ئوردن بەشێوەیەكی فەرمی عەدنان حەمەدی عێراقی وەك راهێنەری هەڵبژاردەكەیان دەستنیشان كرد.

لەمبارەیەوە حەمەد رایگەیاند : " دڵخۆشم بەگەرانەوەم بۆ مەشقدانەوەی ئوردن , ئەمە شەرەفێكی گەورەیە بۆ من ، هەوڵدەدەم هەموو تواناكانی خۆم بەكاربهێنم بۆ سەركەوتنی ئوردن".

وتیشی : " من دەزانم ئەركم قورسە چونكە حەز و ئارەزووەكانی شەقامی وەرزشی ئوردن لەوە گەورەترە تەنها بە گەیشتن بە كۆتاییەكانی جامی ئاسیا دڵخۆش بن بەڵكو دەبێت ئەنجام و دەستكەوتی باشمان هەبێت".

هه‌واڵی گرنگ