بۆ جاری یەكەم لەمێژوودا نەورۆز گەیشتە خولی نایابی عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ جاری یەكەم لەمێژوودا نەورۆز گەیشتە خولی نایابی عێراق

 

یانەی نەورۆز سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى خولى پلە یەکى عێراق بەدەستهێنا و بۆ یەکەم جاریش لە مێژوویدا خۆى گەیاندە خولى نایاب.

لە گەڕى 13 و کۆتایى کۆمەڵەى یەکەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى عێراق، یانەى نەورۆز لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى جنسیە بووەوە.

نەورۆزى میوان بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا، سەرکەوتنى بۆ خولى نایابى تۆپى پێى عێراق بەدەستهێنا.

بەم بردنەوەیە نەورۆز خۆى گەیاندە یارى کۆتایى خولى پلە یەکى عێراق و لەو یارییەشدا بەرامبەر یانەى سناعە یارى دەکات، کە ئەمیش توانى پلەى یەکەمى کۆمەڵەى دووەمى خولەکە بەدەستبهێنێت.

هه‌واڵی گرنگ