گۆرینی ژیان لەكەرتی گشتی بۆكەرتی تایبەت پیلانی حكومەتی هەرێمە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆرینی ژیان لەكەرتی گشتی بۆكەرتی تایبەت پیلانی حكومەتی هەرێمە

دیارترین دەستكەوتی ئەم دەسەڵاتە لەم چارەكەسەدەیەدا گۆرینی ژیان لەكەرتی گشتی بۆكەرتی تایبەت و دروست كردنی چینایەتی و قەرزاری حكومەت و هاوڵاتیان و دەوڵەمەندبونی حزب وسیاسیە بازرگانەكانی ناوحزبە...
زۆربەی هەرە زۆری خوێندنگا و زانكۆ وپەیمانگا حكومیەكانی سوك وڕسوا كردوە لەڕووی خزمەتگوزاری(ئاو كارەبا ،هۆكاری گەرمكەرەو وفێنك كەرەوە) و مەنهەج وسستمی دەوام ، لەسەرو هەمویەوە موچەخۆرانی بێ متمانەكردوە لەوەرگرتنی موچەی مانگانەیان بەلێبڕینیشەوە...تا هەموو ئەوانەی توانایان هەیە(لەمامۆستا وقوتابی) ڕوو لە كەرتی تایبەت بكەن چونكە لەوێ هەموو ئەوانەی سەرەوە پێچەوانەیە لانی كەم لەئێستادا ولەم سەرەتایەوە (چونكە دەسەڵاتی حكومی وحزبی بەكارهێنراوەو شەریكە بەشن)..بەوەش تەنها دەوڵەمەندەكان و هەندێكی كەم لە كەس وكاری قوتابی بەقەرز وبەقیست مناڵەكانیان دەنێرنە ئەهلی تا مناڵەكانیان لەڕەفیقەكانیان جیاواز وكەمتر نەبن..بەمەش دوو چین دروست دەبێ لەسستمی پەروەردەو لەناوخەڵكدا.
زۆربەی خزمەتگوزاری ئاو كارەبا و جادەوبان وباخچەی گەڕەكەكانە هەمووی اهمال كراوە ،پرۆژەی نیشتەجێكان ئاوەدان كراوەتەوە تا خەڵك بەزەرەر خانوو بفرۆشێ وڕوو لەیەكە نیشتەجێكانی ئەوان بكات (تا لەوێ ڕزگاری بێ لەكوژانەوەی كارەبا ونەبونی ئاو تەپوتۆزی گەڕەك و..) كەسێ ئەوەندەو چوارئەوەندەی تێچوی ڕاستەقینەی یەكەكە لەخەڵك دەستێنی ...بەمەش دووچین دروست دەبێ لەناوخەڵك دا.
زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشخانەی گشتی هەیە بێ خزمەت كراوە ،چ لەڕووی كەلوپەلی تەندروستی و چ لەڕووی خزمەت بە كارمەندو ستافی تەندروستیەوە ...تا نەخۆش بەمەجبوریی بەقەرزو قۆڵە ڕووبكاتە نەخۆشخانە ئەهلیەكان (كەبەدڵنیاییەوە پشكی خۆیانی تێدایە)...ئەمە دوو چین دروست دەكات لەناوخەڵكدا ..
تەنانەت لە بازارە گشتیەكانەوە بۆ مۆڵەكان ،هۆكاری گواستنەوە لەناوشارەكاندا .....هتد
گبعا خوێندنگەو زانكۆ ونەخۆشخانەو یەكەی نیشتەجێ ومۆڵ .....هتد ڕەمزی شارستانیەتن بەمەرجێ لەسەرحسابی كەرتی گشتی نەبێ وبەڕاستی بۆ تەواوكاری بێ وخزمەت بەهاوڵاتیان بەگشتی وهەژاران بەتایبەتی بكات(كە كەمێك لەم جۆرانەمان هەیە) نەك بەپێچەوانەوە چینایەتی بەوزەقیەو بەوخێراییە لەناوكۆمەڵگەدا دروست كات ....
خۆزگە كادرو ئەندامە پاك و بەویژدانەكانی ناودوو حزبی دەسەڵات لە بێویژدانە گەندەڵە مشەخۆرەكانیان (كەژمارەیان زۆر كەمترە لەوان)قبوڵ نەكردایەو ستۆپێكیان بەحزبەكانیان بكردایەو هێزی چەك وپارەو دەسەڵاتیان بەڕاستی بەنیشتمانی بكردایە ،خاترێكی وەزعی سیاسی ومێژوویی وجوغرافیایی ئەم كوردستانەیان بگرتایە ،نەك بەپێچەوانەوە وەزعەكە استغلالكەن بۆ بەهێزكردنی دەسەڵات وزۆركردنی ڕەصیدی بانكەكان وموڵكەكانیان ...
چونكە مەعلوم وبەدیهی و زانراو وسەلمێنراوە یان بەشەقەی زەمەن وخەڵك دەگۆڕدرێن یان بەدوو دەستی بەتاڵ دەچنە بەر بارەگای خوای عادل وخبیر ، لەوانەیە كفنەسپیەكەو دوومەترەزەوی قەبرەكەش نەبێ بەنسیبیان(لەدەریاكاندا ببنە خۆراكی ماسی یان لەڤێلاكانداندا ببنە خۆڵەمێش ...هتد)

هه‌واڵی گرنگ