رۆبێرت لیفاندۆفیسكی پۆلەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ دەستی بە مەشق و ئامادەكارییەكان كرد لەگەڵ یانەكەی.
تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئەڵمانیا رایگەیاند ، یاریزانە تەمەن (32) ساڵییەكە گەرایەوە شاری میونخ و بەشداری مەشقە بە كۆمەڵییەكانی تیپەكەی كرد.
سەرچاوەكە نوسیویەتی ، لیفا پشكنینە پزیشكییەكانی بەسەركەوتوویی تێپەراندووە و خۆی بۆ یارییەكانی جامی ئەڵمانیا ئامادە دەكات و بەشداری یارییە دۆستانەكەی ئەمرۆ بەرامبەر بوروسیا مونشن گلادباخ ناكات.
جگە لە گنابری هیچ یاریزانێكی بایرن میونخ لەپشوودا نەماوەتەوە و یەكەم یاری فەرمی تیپەكە لە (6)ـی مانگی داهاتوو دەبێت بەرامبەر پرێمەر لە جامی ئەڵمانیا.