رۆژنامەیەكی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ، یانەی پاریس سان جێرمان لەكاتی نوێكردنەوەی بۆندەكەی نیمار خاڵێكی نهێنی بۆ بۆندەكە زیادكردووە.
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی دووپاتیكردۆتەوە ، بۆندی نیمار لە ئایاری رابردوو تا هاوینی (2025) نوێ كرایەوە.
سەرچاوەكە دەڵێت ، لە بەندێكی نهێنی نێوان نیمار و پاریس سان جێرمان هاتووە ، یاریزانەكە لەدوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لە (2025) ، دەتوانێت بۆ ماوەی ساڵێك بۆندەكەی درێژ بكاتەوە.
ناوی نیماری تەمەن (29) ساڵان بەیانەی بەرشلۆنە لكاوە ، بەلام بەپێی ئەو بۆندە بێت تەمەنی نیمار لەدوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی دەبێتە (34) ساڵ بەمەش تا رادەیەكی زۆر زامنی مانەوەی یاریزانەكە كراوە.