راهێنەری قەتەر : ئێمە لەهەر پاڵەوانیەتیەك یاری بكەین كیێبركێ دەكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری قەتەر : ئێمە لەهەر پاڵەوانیەتیەك یاری بكەین كیێبركێ دەكەین

 

فیلیكسی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەر رایدەگەینێت , من پیرۆزبایی لە یاریزانەكانی خۆمان دەكەم ، ئەمە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ ئێمە , توانیمان بۆ جاری یەكەم بەشداری جامی كۆنكاكافی زێرین بكەین ، توانیشیمان بگەینە یاری پێشكۆتایی ، پێم وایە ئەوەی ئێمە كردوومانە ئاسان نییە ، بۆیە یاریزانەكان شایستەی ئەوەبوون بگەنە یاری پێشكۆتایی.

راهێنەری قەتەر پێش رووبەرووبوونەوەی ئەمریكا وتی :" لەیاری بەرامبەر سلڤادۆر لەماوەی (60) خولەك زۆر بەباشی یاریمان كرد ، بەڵام لەماوەی (3) خولەك دوو گۆڵمان لێ تۆماركرا ، ئەم هەڵانە چارەسەر دەكەین".

دەشڵێت , بەشداری ئێمە لەو جۆرە پاڵەوانیەتییە هیچ جیاوازییەكمان بۆ دروست ناكات ، ئێمە لەهەر پاڵەوانیەتیەك یاری بكەین كیێبركێ دەكەین ، (15) هەڵبژاردە بەشداری ركابەرییەكانیان كردووە هەمووان لەئاستیێكی بەرزدان.

وتیشی : " ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بردنەوەیان لە ئەمریكا ، هەموو هەوڵێك دەدەین ، ئەگەرچی ئەركمان قورسە بەڵام ناوەستین دەمانەوێت لەیەكەم بەشداری لە جامی كۆنكاكاف نازناوەكە ببەینەوە".

هه‌واڵی گرنگ