بایرن میونخ پێش دەستپێكردنی خولی ئەڵمانیا بە دوو گۆل دۆرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونخ پێش دەستپێكردنی خولی ئەڵمانیا بە دوو گۆل دۆرا

 

یانەی بوروسیا مونشن گلادباخ سەركەوتنێكی گرنگ و پڕ وزەی بەرامبەر یانەی بایرن میونخی ركابەری تۆماركرد كاتێك لەیارییەكی دۆستانە لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرێنا رووبەرووی یەكتربوونەوە.

لەیارییەكەدا یانەی بوروسیا مونشن گلادباخ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی تۆماركرد.

لەخولەكی (60) هانیس وۆڵف دەستپێشخەریكرد و گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی بوروسیا مونشن گلادباخ تۆماركرد و دەرگای گۆڵەكانی كردەوە ، لەوكاتەی لەخولەكی (76) مایكل وینتزل گۆڵی دووەم و متمانەیی بۆ یانەی بوروسیا مونشن گلادباخ تۆماركرد.

یانەی بایرن میونخ دواین یاری ئامادەكاری لە رۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر ناپۆلی ئەنجام دەدات و لە شەشی مانگی داهاتوو رووبەرووی یانەی برێمەن دەبێتەوە لە جامی ئەڵمانیا.

هه‌واڵی گرنگ