یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدردیی ئیسپانی ڕەتكردەوە كە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز كە پێشكەشی یانە ئیتاڵییەكەی كردبو.
بەپێی هەواڵێكی تۆتۆ سپۆرتی ئیتالی، ئینتەر ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆی لەیانەی ئەتلەتیکۆوە پێگەیشتوە بۆ ئەوەی گرێبەستێك لەگەڵ لاوتارۆ ئیمزا بکەن، بەڵام یانە ئیتاڵیەكە دەست بەجێ ئۆفەرەكەی ڕەتكردەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا کە ئینتەر 90 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەرداربونی لاۆتارۆ دیاریکردوە ، بەڵام ڕەنگە ڕازیبێت بەڕۆیشتنی ئەو یاریزانە لە نێوان 70 تا 80 ملیۆن یۆرۆ.
ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ڕونی کردوەتەوە کە لاوتارۆ لە لایەن یانەكانی چێڵسی و ئارسناڵەوە داوادەكرێت و یانە ئیتاڵیەكەش ڕازی بوە بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا.