له به‌رده‌وامی ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دوو یاری به‌رێوه‌چوون و یاری لوتكه‌ش له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له یاریگه‌ی كۆلێژی زانست له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به گۆلی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر گه‌یشتن و له‌ریگه‌ی ئیهاب ئیبراهیم گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆماركرد، هه‌ر ئه‌م گۆله‌ش بووه ناونیشانی كۆتایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه.
له‌نیوه‌ی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی باشتر ده‌ركه‌وتن و چه‌ند جارێك ده‌رفه‌تی گۆلی زیاتریان بۆ هه‌ڵكه‌وت، به‌لام به‌فیرۆیان ده‌دا، خه‌ریك بوو یاریزانانی سلێمانی باجی به‌هه‌ده‌ردانی ده‌رفه‌ته‌كان بده‌ن، كاتێك له ناوه‌راستی ئه‌م گێمه ناوبژیوان لیدانیكی سزای بۆ هه‌لبژارده‌ی هه‌ولێر هه‌ژماركرد، به‌لام (ئه‌حسان سه‌عید) ـی گۆلپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بووه رزگاركه‌ری هه‌لبژارده‌كه‌ی و نه‌یهێشت (مسته‌فا قابیل) ـی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر تۆری گۆڵه‌كه‌ی بهه‌ژێنێت، دوای ئه‌وه‌ش یاریزانێكی هه‌لبژارده‌ی سلێمانی به كارتی سوور له یارییه‌كه كرایه ده‌ره‌وه‌و كه‌چی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر سوودیان له‌مه‌ش نه‌بینی و دواجار ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بیوه‌لام به‌سوودی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی تەواو بوو
له یارییه‌كی تری هه‌مان پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ر ئه‌مرۆ له یاریگه‌ی دووه‌می ئارارات له پیرمام، هه‌ڵبژارده‌كانی (هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك) به‌یه‌كگه‌یشتن و له یارییه‌كه‌ش یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌له‌بجه به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌بوون، له یاری داهاتووش هه‌ڵبژارده‌كانی (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه) به‌یه‌كده‌گه‌ن و براوه‌یان راسته‌وخۆ ده‌گاته یاری كۆتایی، هه‌رچی هه‌لبژارده‌ی هه‌ولێریشه رووبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی كه‌ركووك ده‌بێته‌وه‌و دۆراویان ماڵئاوایی له پاله‌وانیه‌تیه‌كه ده‌كات.