ڕاهێنەر داوای كۆبونەوەی یاریزانانی ئۆڵۆمپی لە شاری هەولێر دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕاهێنەر داوای كۆبونەوەی یاریزانانی ئۆڵۆمپی لە شاری هەولێر دەكات

 

میرۆسلاف سكۆبی چیكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی داوای لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق كردووە بەر لە بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیای ژێر تەمەن 23 ساڵان كە بریارە لە سغودیە لە تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت، كامپێكی مەشقی لە شاری هەولێر بكەنەوە.

ئەم راهێنەرە داوای كردووە تیپەكەی لە 28 ئەم مانگە لەشاری هەولێر كۆببنەوە،بەر لەوەی لە دووی تشرینی یەكەمی داهاتوو لەهەولێر گەشتی سعودیە بكەن.

راهێنەر ئامانجی ئەوەیە كۆبونەوەی یاریزانەكان بكاتە هۆكارێك بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان یاریزانەكان زیاتر بەرەو پێ بدات و باشتر ئامادەیان بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ