پاریس سان جێرمان یاری لوتكەی لە لیۆن بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاریس سان جێرمان یاری لوتكەی لە لیۆن بردەوە

 

لەسەر یاریگای پاریس دی پرانس لەیاری لوتكەی جەولەی شەشەمی خولی یانەكانی فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان بە زەحمەت بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە لیۆنی بردەوە.

گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 54 بەلێدانی سزا لۆكاس باكیتا گۆڵی پێشكەوتنی لیۆنی تۆمار كرد، پاشان نێمار داسیلڤا لەخولەكی 66 بەلێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار كردەوە، پاریسیەكان هەوڵیاندا گۆڵی بردنەوە تۆمار بكەن، لەكۆتا خولەك ماورۆ ئیكاردی گۆڵی بردنەوەی تۆمار كرد.

بەم بردنەوەیەش بە 18 خاڵ پاریس سان جێرمان پێشەنگی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ