یانەی محەرەقی بەحرێنی خۆی گەیاندە یاری كۆتایی رۆژئاوای جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا پاش بردنەوەی لە عەهدی لوبنانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر.
گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، جۆنا مۆسیس لەخولەكی 67 گۆڵی یەكەمی محەرەقی تۆمار كرد،پاشان ئەحمەد عەبدول رەحمان شروقی گۆڵی دووەمی تۆمار كرد،لەدواین خولەكیش ئەحمەد ئەل هەیكی گۆڵی سێیەمی محەرەقی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش گەیشتە یاری كۆتایی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا ئاسیای جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا.