میرۆسلاف كڵۆزە پاڵێوراوە ببێتە ڕاهێنەری لاوانی ئەڵمانیا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

میرۆسلاف كڵۆزە پاڵێوراوە ببێتە ڕاهێنەری لاوانی ئەڵمانیا

 

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرای دەكەن میرۆسلاف كڵۆزە گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی مەشقی هەڵبژاردەی لاوانی ئەڵمانیای ژێرتەمەن 21 ساڵان و شوێنی ستیڤان كۆنتس بگرێتەوە.

كلۆزەی تەمەن 43 ساڵە لەساڵی 2016 بەیەكجاری وازی لەیاری كردن هێناو وەك یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەست بەكار بوو، پاشان لەلاوانی بایرن میونخ راهێنەر بووەو دواتر لەوەرزی رابردوو وەك یاریدەدەری هانز فلیك لە تیپی یەكەم راهێنەر بوو.

گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی رایگەیاند كڵۆزەی پاڵەوانی مۆندیالی 2014 لەگەڵ ئەڵمانیا ئێستا پاڵێوراوە وەك راهێنەری لاوان مەشق بداتەوە.

دوای ئەوەی كۆنتس بووە پاڵەوانی یۆرۆ لە حوزەیرانی رابردوو لەگەڵ ئەڵمانیای ژێر تەمەن 21 ساڵان لە تیپەكە رۆیشت و ئێستا راهێنەری تیپی یەكەمی هەڵبژاردەی توركیایە.

 

هه‌واڵی گرنگ