یانەی لیڤەرپول خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەمی جامی ڕابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا پاش ئەوەی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە نۆرویچ سیتی بردەوە، یارییەكەش لەسەر یاریگای كارۆ رۆد بەڕێوەچوو.
تاكۆمی مینا میتۆ لەخولەكی چوار گۆڵی یەكەمی لیڤەرپولی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات، لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە پێنج خولەك دیڤۆك ئۆریجی گۆڵی دووەمی لیڤەرپولی تۆمار كرد،بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە 10 خولەك تاكۆمی مینا میتۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی لیڤەرپولی تۆمار كردوو تیپەكەی گەیشتە قۆناغی چوارەم.