میلان ئەركە ئاسانەكەی بەرامبەر ڤینیزیا تاقی دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

میلان ئەركە ئاسانەكەی بەرامبەر ڤینیزیا تاقی دەكاتەوە

 

لەسەر یاریگای سان سیرۆ لە یارییەكانی جەولەی پێنجەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان میوانداری یانەی فینیزیا دەكات و پێشبینی دەكرێت ئەركی میلان ئاسان بێت.

یانەی میلان خاوەنی 10 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە، میلان ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، ئەم یانەیە لەدواین یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یۆڤینتۆس بەرامبەر بوو، ئێستاش دەیەوێت بگەڕێتەوە سەركەوتنەكان و بردنەوەی چوارەم بەدەست بهێنێت.

بەهۆی پێكانەوە یانەی میلان لەتوانای هەریەك لە سیمۆن كایەری دانیماركی و داڤید كالابریا و جۆنیۆر میسیاس و تیموی باكایۆكۆ و ئۆلیڤیە جیرۆ و زلاتان ئیبراهیمۆفیچ بێ بەش دەبێت، بەشداری نەكردنی ئەم یاریزانانەش كاریگەری لەسەر پێكهاتەی تیپەكە دەبێت و بیۆلی راهێنەر هەوڵ دەدات بەشداری نەكردنیان كاریگەری لەسەر ئاستی تیپەكە دروست نەكات و بتوانن بردنەوە بەدەست بهێنن.

یانەی میلان لەم وەرزە هەشت گۆڵی تۆمار كردووەو خاوەن بەهێزترین هێڵی بەرگرییە لەگەڵ ناپۆلی هەریەكەیان دوو گۆڵیان لێ تۆمار كراوە.

بیۆلی راهێنەری میلان لەبارەی ئامادەكارییەكانی تیپەكەی گوتی :" تیپەكەمان بەشێوەیەكی باش ئامادە كردووەو هەوڵ دەدەین ئەنجامێكی باش تۆمار بكەین و سەركەوتن بەدەست بهێنین، یانەی فینیزیا راستە ئەم وەرزە بەشدار لەخولەكە دەكات بەڵام تیپێكی ئاسان نابێت و لە پێناو ئەنجامێكی باش دەجەنگن، هەوڵ دەدەین پێكهاتەیەكی باش دابنێین و شوێنی ئەو یاریزانانە پڕبكەینەوە كە بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكەن.

هەرچی یانەی فینیزیایە ئەم یانەیە خاوەنی سێ خاڵە، سێ دۆران و یەك بردنەوەی هەیە بردنەوەكەشی بەرامبەر بە یانەی ئیمپۆلیەو پلەی 17می ریزبەندی گرتوە،هێرشبەرانی سێ گۆڵیان تۆمار كردووەو هەشت گۆڵی لێ تۆمار كراوە.

پاوڵۆ زانێتی راهێنەری ئیتاڵی راهێنەری یانەكە دەزانێت ئەركی یانەكەی ئاسان نیە بەڵام هەوڵ دەدەن ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنن.

دواین یاری نێوانیان بۆ شوباتی ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە كاتێك لەخولی ئیتاڵیا یانەی میلان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی بەدەست هێناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ