لەهەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیادا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە نیو دەرزەن گۆڵ لە مایۆركای بردەوە و سێ خاڵی بردەوە.
مارکۆ ئەسێنسیۆ سێ گۆڵ و کەریم بنزیمە دوو گۆڵ و ئیسکۆ گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدریدیان تۆماركرد ، لی کانگ تاکە گۆڵەکەی مایۆرکای تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە ڕیاڵ مەدرید خاوەنی 16 خاڵە و لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا دەبینرێت.