كۆمیتەی مامۆستایانی یەكێتی لە كەلار بانگەشەی هەڵبژاردن لە قوتابخانەكاندا دەكات و لە لیستێكدا زانیارییەكانی مامۆستایان كۆدەكاتەوە، لێپرسراوی كۆمیتەی مامۆستایانیش دەڵێت بانگەشەمان نەكردوە.
بەپێی وێنەی ئەو لیستەی دەست رادیۆی دەنگ كەوتوە جگە لە ناوی سیانی و ژمارە مۆبایل كارتی دەنگدانی مامۆستاكە و ئەندامانی خێزانكەشیان تۆمار دەكرێت لەگەڵ ناوی قوتابخانەكانیان.
لەبەرامبەر ئەنجامدانی بانگەشە و وەرگرتنی زانیارییەكانی دەنگدەر عەدالەت لەتیف، لێپرسراوی كۆمیتەی مامۆستایانی یەكێتی لە كەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەكەین كە چۆن فۆرم بە مامۆستایان پڕ كراوەتەوە.
وتیشی: بەهیج جۆرێك بانگەشەی هەڵبژاردنیان لە نێو قوتابخانەكان و بەڕێوبەرایەتیە حكومیەكانی سنورەكە نەكردوە.
لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەمە چەندەمین پێشێلكاری هەڵبژاردنە لە سنوری گەرمیان ئەنجامدەدرێت و تا ئێستاش كۆمسیۆن هیچ رێكارێكی لەو روەوە نەگرتوتەتە بەر.