بەبێ مێسی ، ئەمرۆ پاریس سان جێرمان رووبەرووی مۆنپیلیە دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەبێ مێسی ، ئەمرۆ پاریس سان جێرمان رووبەرووی مۆنپیلیە دەبێتەوە

 

ئەمشەو یارییەكانی جەولەی هەشتەمی خولی فەرەنسی بەڕێوە دەچێت و لەسەر یاریگای پارك دی برانس لەكاتژمێر 10:00 شەو یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی مۆنبیلیە دەكات.

پاریسیەكان خاوەنی 21 خاڵن و پلەی یەكەمی ریزبەندیان گرتوەو لەسەرجەم یارییەكانی رابردوو بردنەوەیان بەدەست هێناوە، هەرچی مۆنبیلیەیە خاوەنی نۆ خاڵەو پلەی 10می ریزبەندی گرتوە.

پاریس لەكاتێكدا ئەم یارییە ئەنجام دەدات لەناوەراستی ئەم هەفتەیە لەیانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری مانچستەرسیتی دەكات، ئەم یانەیە دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەكانی بكات لە پێكان تا بۆ یاری سیتی بەشێوەیەكی باش ئامادەبن و بتوانن ئەنجامێكی باش تۆمار بكەن.

بۆ ئەم یارییە لیۆنێل میسی بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری بكات پاش ئەوەی لەیاری رابردوو توشی پێكان بوو، راهێنەری پاریس بۆكیتینۆ رایگەیاند بەر لەیاری سیتی نامەوێت میسی بخەمە مەترسیەوەو بەشداری یارییەكانی پێ بكەم.

هه‌واڵی گرنگ