یانەی هەولێر پێنج یاری سزا درا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەی هەولێر پێنج یاری سزا درا

لیژنەی تەمێكردن لە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی كۆبونەوەی سەبارەت بە رووداوەكانی یاری نێوان هەولێر و شورتە ئەنجامدا لە جامی عێراق و چەند بریارێكی تایبەت بە رووداوەكان دەركرد.

یەكەم: یانەی هەولێر پێنج یاری سزادرا لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەكان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام دەدات، لە نێوانیشیان یاری داهاتووی یانەكە لە جامی یانەكانی عێراق.

دووەم: ئاگاداری درایە یانەی هەولێر پێویستە پیاوانەی ئەمنی پێویست لە یاریگا ئامادە بكات بۆ پاراستنی ئەمنیەتی یارییەكان تا رووداوەی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

سێیەم: سزادانی هاندەری یانەی شورتە ( حەیدەر نادر ساعدی) نابێت بۆ ماوەی دوو وەرز لە یاریگاكان ئامادەبێت بەهۆی ئەوەی لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان هانی ئاژاوە گێریداوە دژی یانەی هەولێر.

چوارەم: سزدانی یانەی شورتە بەبری یەك ملیۆن دینار بەهۆی شكاندنی كورسیەكانی یاریگای هەولێر لەلایەن هاندەرانی.

پێنجەم : سزدانی سەرپەرشتیاری یاری كاروان محمد محمد فەرەج بۆ سێ یاری ئەم سزایەش لە جەولەی 13می خولەكە جێ بەجێ دەكرێت. ب

ریارەكە مافی تانە لێدانی هەیە بۆ ماوەی حەفت رۆژ لە رۆژی بڵاو كردنەوەی.

هه‌واڵی گرنگ