لەخولی پلەیەكی عێراق دهۆك لە مروری بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی پلەیەكی عێراق دهۆك لە مروری بردەوە

لە جەولەی نۆیەمی كۆمەڵەی یەكەمی خولی پلەیەكی یانەكانی عێراق یانەی دهۆك بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كرد.

لەسەر یاریگای خۆی دهۆك میوانداری مروری كرد، لەیارییەكەشدا دهۆك بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەدەست هێناو سێ خاڵی گرنگی وەرگرت.

بەم بردنەوەیەش دهۆك بووە خاوەنی 20 خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوە، لەم وەرزە شەش بردنەوەو دوو بەرامبەر بوون و یەك دۆرانی هەیە، بریاریشە یاری داهاتووی بەرامبەر بە یانەی مەصافی جنوب بێت، خولی پلەیەكی عێراق بەبەشداری 24 یانە بەرێوە دەچێت و هەر كۆمەڵەیەك لە 12 یانە پێكدێت و پاڵەوانی كۆمەڵەكان راستەوخۆ دەگەنە ریزی یانە نایابەكانی عێراق و لەهەر كۆمەڵەیەكیش چوار یانە بۆ ریزی یانە پلە دووەكان دادەبەزێت.

هه‌واڵی گرنگ