لەخولی نایابی عێراق ، زاخۆ بەسەركەوتنێكی گرنگ گەرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی نایابی عێراق ، زاخۆ بەسەركەوتنێكی گرنگ گەرایەوە

 

لەیارییەكانی گەڕی (14)ـی خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی زاخۆ سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لەیانەی نەفتی وەسەتی بردەوە.

زاخۆ لایەنی باشی یارییەكەبوو ، توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ، هەر لە گێمی یەكەم و لەرێگای یاریزانی بەرازیلی پیشەگەر برونو ئۆلیڤێرا گۆڵی یەكەمیان تۆماركرد.

لە گێمی دووەم یاریزانانی نەفتی وەسەت پاشەكشەی زیاتریان كرد ، ئەمەش دەرفەت بوو بۆ یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی لەخولەكی (55) لەرێگای پیشەگەری بەرازیلی دووەم لوكاس سانتۆس گۆڵی دووەم تۆماربكەن.

بەم ئەنجامەش زاخۆ خۆی كردە خاوەنی (23) خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی یانەكانی خولی عێراقی گرتووە.

هه‌واڵی گرنگ