لەخولی نایابی عێراق نەورۆز میوانداری دیوانیە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی نایابی عێراق نەورۆز میوانداری دیوانیە دەكات

 

لە خولی نایابی یانەكانی عێراق لەسەر یاریگای سلێمانی یانەی نەورۆز لە یارییەكی گرنگ میوانداری دیوانیە دەكات.

نەورۆز خاوەنی 13 خاڵەو پلەی 14می ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە یەكەمساڵە بەشداری لەخولی نایابی عێراق دەكات و تا ئێستا ئاستێكی باشی پێشكەش كردووە، ئەم تیپە لە جەولەی رابردوو بە سێ خاڵی گرنگ گەرایەوە كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە نەجەفی بردەوە، ئەم بردنەوەیەش دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەی لەیارییەكانی داهاتوو ئەنجامی باش تۆمار بكات.

هەرچی یانەی دیوانیەیە ئەم وەرزە بە ئاستێكی خراپ تێپەر دەبێت و خاوەنی نۆ خاڵەو پلەی 18می ریزبەندی گرتوەو یارییەكی دواخراویشی هەیە،ئەم تیپەش لەدواین یاری لە نەفتی میسانی بردیتەوەو دەیەوێت خۆی لە ناوچەی دابەزین رزگار بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ