عێراق لە مەشق و ڕاهێنانەكان بۆ یاری دۆستانەی بەرامبەر ئۆگەندا بەردەوامە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق لە مەشق و ڕاهێنانەكان بۆ یاری دۆستانەی بەرامبەر ئۆگەندا بەردەوامە

 

هەڵبژاردەی عێراق لەسەر یاریگای شەعب بەسەرپەرشتی راهێنەری صربی زیلیكۆ پیترۆفیچ بەردەوامە لە مەشق و راهێنانەكانی وەك ئامادەكاری بۆ یاری دۆستانە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئۆگەندا بریارە لە 21 ئەم مانگە یارییەكە ئەنجام بدرێت.

عێراق رۆژانە بەبەشداری 20 یاریزان دوو یەكەی مەشقی ئەنجام دەدات و خۆی بریاریشە یارییە دۆستانەكە لە یاریگای مەدینەی وەرزشی لە شاری بەغداد ئەنجام بدرێت.

عێراق خۆی بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی بەرامبەر بە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئێران و لوبنان ئامادە دەكات و بریاریشە لەماوەی داهاتوو چەند یاریزانێكی تر پەیوەندی بە هەڵبژاردەكە بكەن.

عێراق لە پلەی پێنجەمی كۆمەڵەی یەكەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی دێت بەكۆكردنەوەی چوار خاڵ ، چوار یاریش ماوە لە پاڵاوتنەكان كۆتایی بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ