بەفەرمی... بالۆتێللی بانگهێشتی ئیتاڵیا كرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەفەرمی... بالۆتێللی بانگهێشتی ئیتاڵیا كرایەوە

 

رۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵی و راهێنەری هەلبژاردەی ئازۆری لیستی یاریزانانی تیپەكەی بڵاوكردەوە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتنی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر.

ماڵپەری فەرمی هەلبژاردەی ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە هەریەكە لە لویز فیلیپی و جواو پیدرۆ بۆ جاری یەكەم بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كران.

سەرچاوەكە وتیشی : " ماریۆ بالۆتێللی لەلایەن رۆبێرتۆ مانچینی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كرایەوە".

ئەمەو لەنێوان (26) بۆ (28)ـی ئەم مانگە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی مەشقەكانی ئەنجامدەدات.

 

هه‌واڵی گرنگ