بەرزبونەوەی نرخی نەوت و دواکەوتنی موچە ئەو ڕاستیانەمان پێدەڵێت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرزبونەوەی نرخی نەوت و دواکەوتنی موچە ئەو ڕاستیانەمان پێدەڵێت؟

- حکومەتی هەرێم ڕۆژانە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت نرخی بەرمیلێک نەوت ٥٠ دۆلار یان ١٢٠ دۆلاربێت لای حکومەتی هەرێم هیچ جیاوازیەکی نییە و بەشی تەنیا موچەش ناکات!
- لای حکومەتی هەرێم تانرخی نەوت بەرزببێتەوە موچەی موچەخوران دوادەکەوێت، دیارە مەبەستیان چەوساندنەوە و سزادانی موچەخۆرانە.
- قسەی هەموو ئەو کەسانە ڕاست دەرچوو کە دەیانگوت دۆسیەی نەوت ناشەفافە.
- هێندەی کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت و وڵاتانی دراوسێ سودمەندن لەنەوتی کوردستان میللەت هێندە سودمەنەبووە.
- ئەگەر ساڵانی ڕابردوو بەهۆی کەمی نرخی نەوتەوە حکومەت پێویستی بە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بوبێت بۆ تەواوکاری موچە ئەوا لەمانگی دووی ئەمساڵەوە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە پێویستی بە ودجەیەنابێت.
- چونکە میللەت لەدۆسیەی نەوت لەبری قازانج زیانی ماددی پێگەشتووە بۆیە دڵی بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت خۆشنییە.
- ئەو بەناو قەیرانە داراییە هەرسێ حیزبی فەرمانڕەوا دروستیانکردووە بۆ زیاتر خۆ دەوڵەمەندکردنە.
- ئیتر دواکەوتنی مووچە لەژێر هەر بیانویەکدابێت بێ مانایە.
- ڕاستگۆیتان لەدەست داوە، ئیتر میللەت باوەڕی بەهیچ بەڵێن و ژمارە و داتایەکانتان ناکات!

هه‌واڵی گرنگ