كەربەلا لە ناصرییەی بردەوەو گەڕایەوە خولی نایابی عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەربەلا لە ناصرییەی بردەوەو گەڕایەوە خولی نایابی عێراق

 

یانەی كەربەلا لەدواین یاری كۆمەڵەی دووەمی خولی پلەیەكی یانەكانی عێراق بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ناصرییەی بردەوە لەو یارییەی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدراو سەركەوت بۆ ریزی یانە نایابەكانی عێراق.

یاریزانی سەنیگالی ئەدیالۆ گۆڵی یەكەمی كەربەلای لەخولەكی حەفت تۆمار كرد، دواتر لەخولەكی سێیەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكە یاریزانی غینی كامارا گۆڵی دووەمی بۆ كەربەلا تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم یانەی ناصرییە هەوڵیدا ئەنجامەكە كەم بكاتەوە بەڵام لەهەوڵەكانی سەركەوتوو نەبوو، لەخولەكی چوارەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكە نیهاد عەلی گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد.

ڕاهێنەر عەلی عەبدولوەهاب توانی شێوازی یاری كردنی تیپەكەی بەسەر یارییەكە بسەپێنێت سەرەرای ئەوەی تیپەكەی بە، بەرامبەر بوونیش دەیتوانی بگاتە خولی نایاب، بەم بردنەوەیەش كەربەلا بووە خاوەنی 47 خاڵ پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، ناصرییەش بە 43 خاڵ پلەی دووەمی بەدەست هێنا، كەربەلا گەیشتە یاریزی یانە نایابەكان و لەیاری كۆتایش بەرامبەر بە یانەی حدوودی پاڵەوانی كۆمەڵەی یەكەم یاری دەكات بۆ دیاری كردنی پاڵەوانی خولی پلە یەكەكان، لەدوای بردنەوەی یارییەكەو گەرانەوەی یانەكە بۆ ریزی یانە نایابەكان، هاندەرانی یانەی كەربەلا چوونە ناو یاریگاو دەستیان بە ئاهەنگ گێران كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ