ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ئەرسناڵ 3 - 1 مان یونایتد) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ئەرسناڵ 3 - 1 مان یونایتد) ببینە

 

یانەی ئەرسناڵ هەنگاوێكی تر لە گەیشتن بە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نزیك كەوتەوە كاتێك لەیاری لوتكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە مانچستەریۆنایتدی بردەوە، لەو یارییەی لەسەر یاریگای ئیمارات بەرێوەچوو.

نۆنۆ تافارێس لەخولەكی سێ گۆڵی یەكەمی ئەرسناڵی تۆمار كرد، دواتر بۆكایۆ ساكا بەلێدانی سزا لەخولەكی 32 گانەرزی كردە خاوەن گۆڵی دووەم، تاكە گۆڵەكەی مانچستەریۆنایتد لەخولەكی 34 لەلایەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمار كرا، دواتر برۆنۆ فێرناندێز لێدانێكی سزای بۆ مانچستەریۆنایتد لەدەستدا،گرانیت چاكاش لەخولەكی 70 گۆڵی سێیەمی بۆ ئەرسناڵ تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ئەرسناڵ بووە خاوەنی 60 خاڵ بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی سەركەوت.

هه‌واڵی گرنگ