ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (چێڵسی 2 - 2 ولڤەرهامپتۆن) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (چێڵسی 2 - 2 ولڤەرهامپتۆن) ببینە

 

چیڵسی دوو خاڵی تری لەدەستدا دوای بەرامبەر بوونی لەگەڵ ولفرهامبتۆن بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان لەو یارییەی لەسەر یاریگای ستامفۆرد بردیچ بەڕێوەچوو.

گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دووەم ئاستی یارییەكە بەرز بویەوەو لەخولەكی 56 رۆمیلۆ لۆكاكۆ بەلێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ چێڵسی تۆمار كرد، دوای دوو خولەكی تریش هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆمار كرد، لەدوای ئەوەش ئاستی ولفرهامبتۆن بەرز بویەوەو لەخولەكی 79 فرانچیسكۆ ترینكاو گۆڵی یەكەمی ولفرهامبتۆنی تۆمار كرد، لەكۆتا خولەكیش كونور كودی گۆڵی بەرامبەری بۆ ولفرهامبتۆن تۆمار كردەوەو چێڵسی بووە خاوەنی 67 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوەو ولفرهامبتۆنیش بە 50 خاڵ پلەی هەشتەمی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ