ڤیدیۆ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 2 - 2 شتوتگارت) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 2 - 2 شتوتگارت) ببینە

 

بایرن میونخی پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندس لیگا لەدواین یاری خۆی لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ شتوتگارت بەرامبەر بوون.

تیاگۆ تۆماس لەخولەكی هەشت گۆڵی یەكەمی شتوتگارتی تۆمار كرد، پاشان قوستانتینیۆس بەهەڵە گۆڵی بەرامبەری بۆ بایرن میونخ لەخولەكی 35 تۆمار كردەوە ، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە یەك خولەك تۆماس مۆلەر بایرن میونخی بە تۆمار كردنی گۆڵی دووەم پێشخست، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

گۆڵی بەرامبەری شتوتگارت لەخولەكی 52 ساسا كالادزیچ تۆمار كرا،لەكۆتا خولەكیش كومان لە بایرن میونخ بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا، بەم ئەنجامەش بایرن میونخ لە پێشەنگ بووە خاوەنی 76 خاڵ، شتوتگارت بە 30 خاڵ پلەی 16می ریزبەندی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ