سەلام حوسێنی سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەلام حوسێنی سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆچی دوایی كرد

 

شەوی رابردوو سكرتێری یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان سەلام حوسێن بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

سەلام حوسێن لەماوەی رابردوو وەك سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كاری كردووەو ماوەیەكیش سكرتێری یانەكانی هەولێر و بروسك بووە، ناوبراو خزمەتێكی باشی وەرزشی كوردستان و عێراقی كردووەو ماوەیەكی زۆرە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، دوای ململانێیەی زۆر لەگەڵ ئەم نەخۆشیە شەوی رابردوو كۆچی دوایی كرد،ناوبراو لە بواری رۆژنامەگەری وەرزیشی كاری باشی كردووەو چەندین بابەت و وتاری لە رۆژنامەكان بڵاو كردۆتەوەو بەشداری لە چەندین بەرنامە و شرۆڤەی وەرزشی كردووە، داواكارین لەخودای گەورە بیخاتە بەهەشتەوەو سەبرو ئارامی بە كەس و كاری بدات.

 

هه‌واڵی گرنگ