لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 38ی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی تۆرینۆ.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی رۆما کۆتاییهات، هەردوو گۆڵەکەش تامی ئەبراهام لە خولەکەکانی 33 و 42 تۆماریکردن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 78 لۆرینزۆ پیلیگرینی بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی رۆمای کرد و یاریەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەی کۆتاییپێهێنا.
بەم ئەنجامە، رۆما خاڵەکانی گەیاندە 63خاڵ و سەرکەوتنی بۆ خولی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەدەستهێنا، تۆرینۆش بە 50 خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.