لە کۆتا هەفتەی یاریەکانی خولی فەڕەنسا یانەی پاریس سان جێرمان لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی میتز کرد و یاریەکەشی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان بەئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوتن و بەخێرایی یاریەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلاکردەوە، گۆڵەکانی یانەی پاریسیەکە لە خولەکەکانی 25 و 28 و 32 و 50 و 67 تۆمارکران و گۆڵەکانیش مباپێ هاتریکی تۆمارکرد و نەیمار و دی ماریاش گۆڵێکیان تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش پاریس سان جێرمان ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوەکەی گێڕا و میتزیش بە 31 خاڵەوە لە پلەی 18 یەمدایە.