عێراق بە چوار یاریزان بەشداری گۆرەپان و مەیدانی لاوانی جیهان دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق بە چوار یاریزان بەشداری گۆرەپان و مەیدانی لاوانی جیهان دەكات

 

هەڵبژاردەی عێراق هەست ملوانكەی جۆراو جۆری لە پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدانی عەرەبی لە ئاستی لاوان بەدەست هێنا كە ركابەرییەكانی لە وڵاتی تونس كۆتایی هات.

لەم پاڵەوانێتیە 33 یاریزان سەركەوتن بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی كە بریارە وڵاتی كۆڵۆمبیا لە ئابی داهاتوو میوانداری بكات پاش ئەوەی توانیان ژمارەی گەیشتن بە كۆتاییەكان بەدەست بهێنن.

عێراق چوار ژمارەی سەركەوتنی بەدەست هێنا بەمەش سەركەوتنێكی گرنگ و نەوعی بوو بۆ عێراق، هەرچی بەحرێنە زۆرترین ژمارەی سەركەتنی تۆمار كردووە كە هەشت ژمارە بوو.

عێراق لەگەڵ جەزائیر و جیبۆتی پلەی دووەمی بەدەست هێنا بە چوار ژمارە، قەتەر بە سێ ژمارە پلەی سێیەم و كوێت و مصر و تونس هەریەكەیان دوو ژمارەیان تۆمار كردوو یەمەن یەك ژمارەی تۆمار كرد.

زیدون جەوادی بەرێوەبەری تەنفیزی یەكێتی گۆرەپان و مەیدانی عێراقی گوتی ئەو ئەنجامەی بەدەستمان هێناوە ئەنجامێكی زۆر باشە سەرەرای هەبوونی كێشەی دارایی.

بەدەست هێنانی چوار پلیتی سەركەوتن بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی مانای ئەوە نیشان دەدات ئاستی یارییەكە لە عێراق بەرز بۆتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ