لە یاریەکانی جەولەی یەکەمی نەیشن لیگ هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە دانیمارک کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دۆڕاند.
یاریەکە ڕکابەریەکی زۆر بەهێزی بەخۆیەوەبینی لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە و چەندین هەلی مەترسیداری گۆڵ تۆمار کردنیان لەدەستدا و تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات، لە تایمی دووەمدا فەڕەنسا دەستپێشخەر بوو لە گۆڵ تۆمارکردن و گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 51 لەڕێگەی کەریم بنزیمەوە تۆمارکرد، دواتر دانیمارک بەبەهێزی گەڕایەوە و کۆرنلویس لە خولەکەکانی 68 و 88 ئەنجامەکەی بۆ دانیمارک یەکلاکردەوە.
بەو بردنەوەیەش دانیمارک بە سێ خاڵەوە لە پلەی دووەمدایە و فەڕەنساش هیچ خاڵێکی نیە و لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەدایە.