لە جەولەی یەکەمی یاریەکانی کۆمەڵەی سێیەمی نەیشن لیگ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەناو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەیەکسانبوون کۆتایهات.
یاریەکەی لە سەرەتاوە بەبەهێزی دەستپێکرد و یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بە ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە چوونە ناو یاریگا کە چەندین هێرشی مەترسیداری بەخۆیەوەبینی بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بەبێ ئەنجامی مایەوە تا ئەو کاتەی ئیتاڵیا لە خولەکی 73 لەلایەن پیلیگرینیەوە گۆڵێکی تۆمارکرد، دوای سێ خولەک لەو گۆڵە ئەڵمانیەکان گەڕانەوە لەڕێگەی کیمیچەوە گۆڵی یەکسانبونیان تۆمارکرد.
بەو یەکسانبوونەش هەریەکە لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا خاوەنی خاڵێکن و لە پلەکانی دووەم سێیەمی کۆمەڵەکەیاندان.