له‌ به‌غداد ئاماده‌كاری بۆ ناشتنی ته‌رمی موئه‌یه‌د به‌دری ده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ به‌غداد ئاماده‌كاری بۆ ناشتنی ته‌رمی موئه‌یه‌د به‌دری ده‌كرێت

بەرەبەیانی دوێنی شەممە، شێخی شرۆڤەكارانی وەرزش، موئەیەد ئەبەدری، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی سكۆتلەندا لەم جیهانە دوای ركابەریەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆچی كرد و ماڵئاوایی لە دونیا و وەرزش دۆستان كرد.

موئەیەد عەبدولمەجید پێش ئەوەی بچێتە قۆناغی سەرەتاییەوە فێری خوێندنەوە و نووسین بووە لە ، پاشان لە ئامادەیی ئەعزەمیە لە بەغدا خوێندوویەتی، لە ساڵی 1953 پەیمانگای باڵای وەرزشی لە بەغداد تەواو كردوووە لە ساڵی 1954 دەچێتە كۆلیژی پەروەردەی وەرزشی لە زانكۆی بەغدا ، لە ساڵی 1957 تەواو كردووە. دواتریش ماستەر لە زانستە بیركارییەكان بەدەستهێنا. یەكەم شرۆڤەكاری وەرزشی عێراقە، و لە ساڵی ١٩٩٣ لە كارەكەی خانەنشین بووە.

ئه شرۆڤەیەك كیه؟ ئه م پیاوه كیه؟

موئەیەد عەبدولمەجید ئەلبەدری (٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤)، لە دایك بووەو سیمبولی تۆپی پێی عێراقە، پێشكەشكار و شرۆڤەكاری وەرزشی عێراقە، لە بەغداد سەر بە ناحیەی ئەعزمیە، ناحیەی لەدایكبووە.

ناوبراو چەند پۆستێكی بەرێوەبردنی هەبووە وەك :

ئەمیری سندوقی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بووە

-بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی قوتابخانەكان بووە 1962 تاكو 1984.

-بەڕێوەبەری یارییە وەرزشییەكان لە وەزارەتی لاوان 1962تاكو 1984.

پرۆفیسۆری كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی بەغدا.

- سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی عێراق 1970-1977.

-سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بووە لە ساڵانی 1977 و 1980 و 1988.

موئەید البدری چەندین پۆست و نووسینی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا هەبووە، یەكەمیان زنجیرەیەك بوو بە ناوی (الغس) لە ساڵی ١٩٥٧.

وەك سەرنووسەری گۆڤاری سینەمای عێراقی، بەشی هەواڵی وەرزشی كاری كردووە.

- سەرۆكی سەرنووسەری رۆژنامەی ئەلملاعب بووە.

ئەلبەدری بەرنامەیەكی وەرزشی پێشكەش كرد كە لە نێو بەرنامە وەرزشییەكاندا بەناوبانگترینە، كە بریتییە لە بەرنامەی " الریازە فی اسبوع""كە یەكەم ئەڵقەی لە ساڵی ١٩٦٣ پەخشكرا، بەرنامەكە بەردەوام بوو لە ڕووماڵكردنی ڕووداوە وەرزشییەكانی ناوخۆیی و عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها دیالۆگ لەگەڵ خاوەن دەستكەوتەكان و بەرپرسانی وەرزش و میوانداریكردنی ئەو تیپانەی كە نازناویان بەدەستهێناوە و لە پاڵەوانێتییەكاندا ، و بەرنامەكە بۆ زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەردەوام بوو، و هەموو وەرزشوانەكان هەموو سێشەممەیەك كاتژمێر نۆ خۆیان بۆ ئامادە دەكرد ، بۆ ئەوەی زانیاری لە پێش شاشە بچووكەكە لە مۆیەد بەدری بزانن بە شێوەیەك كە لەلایەن هەمووانەوە بەرنامەكە قبوڵكرابوو. دواتر ناوبراو لە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

لەم بارەیە شەوەو سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی ، سەرەخۆشی و خۆی بۆ كۆچی دوایی ئەو كەسایەتییە وەرزشییە ناسراوە ناردوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و كیشوەری و عەرەبی، ناسراو هەب بەم هۆیەشەوەو بڕیایدا بۆ گواستنەوەی تەرمی كۆچكردوو بۆ بەغدا و مەراسیمێكی شایستەی بۆ رێكبخرێت و كە شایەنی ناو و باڵا و مێژووی دەوڵەمەندی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش عدنان درجالی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی راسپارد.

هەروەها كازمی لەم بارەیەوە بەیاننامەیەكی هاوخەمیشی دەركد و ئاماژەی بەوەدا كە "نیشتمان یەكێك لە كەسایەتییە كاریگەرەكانی سەركردایەتی و وەرزش و كۆمەڵایەتی لە دەستداوە

یەكێتی تۆپی پێی عێراقیش سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ، موئەیەد ئەلبەدری ڕاگەیاند.

وە یەكێتیەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە “یەكێتی تۆپی پێی عێراق ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی سەرۆكی پێشووی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و باڵای وەرزشی (موئەیەد ال) ڕادەگەنێت)، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پرسە دەبێت

 

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو یاریزانانە لە سەرجەم ئەو پێشبڕكێیانەدا كە ئەم هەفتەیە لەلایەن فیدراسیۆنەكەوە بەڕێوەدەچێت، بە ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی هێمای وەرزشی (موئەیەد ئەلبەدری) قۆڵبەستی رەش لەبەر دەكەن".

هه‌واڵی گرنگ