هەڵبژاردەى ئینگلتەرا لە یاریگاى مۆلینیۆ لە شارى وڵڤرهامپتۆن، بەرامبەر هەڵبژاردەى هەنگاریا یاریکرد و ئینگلتەرا بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و گۆڵەکانیش ڕۆناڵد سالاى دوو گۆڵ و زوڵت ناجى و دانێل گازداغ لە خولەکەکانى 16 و 70 و 80 و 89دا تۆماریانکرد.
ئەڵمانیا دواى سێ یەکسانبوونى لەسەریەک، یەکەم بردنەوەى بەدەستهێنا و بە شەش خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى دووەمى کۆمەڵەکە، ئیتاڵیاش بە پێنج خاڵەوە لە پلەى یەکەمەوە بۆ پلەى سێیەم دابەزى، هەنگاریاش بە حەوت خاڵ سەرکەوت بۆ پلەى یەکەم و ئینگلتەراش، کە بەفەرمى هیواى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى لەدەستدا، لە پلەى چوارەمدایە و دوو خاڵى هەیە.