گالیتیە دەبێتە ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گالیتیە دەبێتە ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان

 

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردوەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ڕێككەوتنی لەگەڵ كریستۆڤ گالتییەی ڕاهێنەری نیس كردووە كە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیان وەربگرێت لە وەرزی داهاتوودا.

ڕۆژنامەكە ڕایگەیاندوە، گالتیە بە گرێبەستەكەی یانە فەرەنسیەكە رازیبوە و بە ئەگەری زۆرەوە سەرپەرشتی یەكەم ڕاهێنانی یانەكە بۆ وەرزی نوێ دەكات كە بڕیارە لە چواری مانگی حەوتی داهاتوو بەڕێوەبچێت .

ئاماژەی بەوەشداوە، پاریس ئامادەیە قەرەبوی یانەی نیس بكاتەوە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە گالتیەی ڕاهێنەریان بەرامبەر بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ چونكە گرێبەستی لەگەڵیاندا ماوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا ئەو گرێبەستە ڕاناگەیەنرێت تا ئەو ساتەی كە یانەكەی پایتەختی فەرەنسا ڕاهێنەری ئێستای یانەكەیان ماوریسیۆ پۆچیتینۆ لە پۆستەكەی دووردەخەنەوە كە دەبێت بڕی 15 ملیۆن یۆرۆش بەو ڕاهێنەرە بدەن چونكە ئەو بڕە پارەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ