لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى عێراق بۆ تۆپى پێ، هەردوو یانەى زاخۆ و کارەبا لە یاریگاى نەجەفى ئۆڵیمپى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
زاخۆ، کە تاکە یانەى کوردى بوو گەیشتبووە ئەو قۆناغە، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و گۆڵەکانیش ئەحمەد مەحمود و مستەفا عەلى لە خولەکەکانى 47 و 94دا تۆماریانکرد.
بەمەش زاخۆ ماڵئاوایى لە جامەکە کرد و کارەباش سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى براوەى یارى نێوان هەردوو یانەى زەورا و کەرخ دەبێتەوە، کە ئەم یارییەش ئەمشەو کاتژمێر 10 لە یاریگاى شەعبى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت.