ئەمرۆ هەولێر و نەورۆز لەخولی ئەستێرەكانی عێراق بەدوای بردنەوە دەگەرێن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ هەولێر و نەورۆز لەخولی ئەستێرەكانی عێراق بەدوای بردنەوە دەگەرێن

 

پاش ئەوەی لەگەڕی رابردوو سێیەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی مینا بە سێ گۆڵ بەدەستهێنا، هەولێر هەر لەشاری بەصرە مایەوەو ئامادەكاریكردووە بۆ یاری بەرامبەر نەفتی بەصرە و هەوڵ دەدات دووەمین بردنەوەی لەسەریەك و چوارەمین بردنەوە لەم وەرزە بەدەست بهێنێت.

هەولێر خاوەنی 10 خاڵەو پلەی 13می ریزبەندی گرتوە، لە ئێستادا یانەكە بەسەرپەرشتی عەبدولقادر حوسێنی راهێنەر لە ئامادەكاری باشی بۆ یارییەكە كردووە،بۆ ئەم یارییەش ئاكام هاشیم بەهۆی وەرگرتنی كارتی سور لەیاری رابردوو بەشداری لەم یارییەش ناكات، لەیاری رابردوو ئاسۆ رۆستەم گەرایەوە بۆ تۆمار كردنی گۆڵ و دوو گۆڵی لە یارییەكە تۆمار كرد ئەمەش هیوای زیاتری بە یانەكە بەخشیوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامی باش لە یارییەكانی داهاتوو تۆمار بكات.

هەرچی نەفتی بەصرەیە خاوەنی هەشت خاڵەو پلەی 18می ریزبەندی گرتوە،ئەم یانەیەش ئەم وەرزە ئەنجامی وەك پێویست نیەو چەندین شكستی توش هاتووەو دواین شكستیشی بەرامبەر نەورۆز بووە لەسەر یاریگای خۆی، نەفتی بەصرەش دەیەوێت كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكان بهێنێت بەڵام پێناچێت ئەركی لە یارییەكە ئاسان بێت.

لە یارییەكی تردا یانەی نەورۆز خاوەنی 14 خاڵە لە پێنجەمی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی نەفتی میسان.

نەورۆز ئەم وەرزە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامی باشی تۆمار كردووە، ئەم یانەیە هەوڵ دەدات بە سێ خاڵی تریش لە یارییەكە بگەرێتەوەو شوێنی خۆی لە ریزبەندی یانەكان باشتر بكات، نەورۆز باشترین یانەی كوردستانیە لەخولەكە و چوار بردنەوەو دوو بەرامبەر بوون و سێ دۆرانی هەیە، هێرشبەرانی 10 گۆڵی تۆمار كردووەو پێنج گۆڵیشی لێ تۆمار كراوە.

هەرچی نەفتی میسانە ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو خاوەنی 16 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە ، ئەم تیپە لەدوو یاری رابردوو تامی بردنەوەی نەكردووە، هەوڵ دەدات سوود لە یاریگا و هاندەران وەربگرێت و بردنەوەیەكی تر تۆمار بكات، بەڵام رەنگە وەلی كەریم و یاریزانەكانی قسەیەكی تریان هەبێت و سەركەوتن لە یارییەكە تۆمار بكات، لە ریزەكانی یانەی نەفتی میسان عەلی حوسێن بەهۆی وەرگرتنی كارتی سور لەیاری رابردوو بەشداری لەم یارییەدا ناكات.

 

هه‌واڵی گرنگ