دهۆك چوارەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق تۆماركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك چوارەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق تۆماركرد

 

دهۆك چوارەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە گەڕی 11می خولەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە حدوودی بردەوە.

تاكە گۆڵی بردنەوەی دهۆك لەلایەن جەبار كەریم لەخولەكی 19 تۆمار كرا، ئەمەش یەكەمین بردنەوە بوو بۆ راهێنەری تازە ئەحمەد خەلەف دوای دەستبەكاربوونی وەك راهێنەری نوێی یانەكە، بەم بردنەوەیەش دهۆك بووە خاوەنی 15 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی سەركەوت.

ئەمانەی بەغداد سێیەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستهێناو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە كەربەلای بردەوە.

كەرار عەلی بەری لەخولەكی 18 گۆڵی یەكەمی ئەمانەی بەغدادی تۆمار كرد،بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە دوو خولەك ماتیۆس ئیدواردۆ گۆڵی دووەمی بۆ ئەمانەی بەغداد تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 87 ماتیۆس ئیدواردۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئەمانەی بەغدادی تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی كەربەلاش لەلایەن رەزا فازیل لەخولەكی 96 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش ئەمانەی بەغداد بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ بۆ پلەی 14می ریزبەندی سەركەوت.

لەسەر یاریگا زەوراش یانەی كارەبا دووەمین بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێنا كاتێك بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی نەفتی میسانی بردەوە.

تاكە گۆڵی بردنەوەی كارەبا لەلایەن محمود خەلیل لەخولەكی 56 تۆمار كرا، ئەمەش حەفتەمین گۆڵی ئەم یاریزانە بوو لەم وەرزە پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵكارانی گرتوە، بەم بردنەوەیەش خاڵەكانی كارەبا بووە 12 خاڵ پلەی 10می ریزبەندی گرتوە،نەفتی میسانیش توشی دووەمین دۆران بوو بە 17 خاڵ پلەی چوارەمی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ