هاوڕێیانی نەریمان محەمەد دێرێنەكانی تۆپی پێی عێراق كۆدەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوڕێیانی نەریمان محەمەد دێرێنەكانی تۆپی پێی عێراق كۆدەكاتەوە

 

زاگرۆس نانەكەلی

ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 26-12-2023 كاتژمێر (4) ئێوارە لەیاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری، یارییەكی دۆستانەی هاوڕێیانی یاریزانی دێرینی كوردستان وعێراق نەریمان محەمەد لەگەڵ دێرینەكانی كوردستان و عێراق بەرێوەدەچێت .

كەمال عەبدوڵڵا سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تێنسی سەرزەوی و وەرزش دۆستێكی دێرینی كوردستان وعێراق سەبارەت بەم یارییە گوتی : دوای هاتنەوەی ئەستێرەی دێرینی تۆپی پێی كوردستان وعێراق نەریمان محەمەد لە وڵاتی ئەڵمانیا،بەیەكەوە بیرۆكەیەكمان دانا بۆ ئەوەی یارییەكی دۆستانە لەشاری هەولێر بۆ سەرجەم هاوڕێیانی نەریمان محەمەد ئەنجام بدەین،دواتر نەریمان محەمەد پەیوەندی بەو یاریزانانە كرد كە كاتی خۆی ڕووبەڕوویان بۆتەوە،یاخود لە یەك یانە یارییان بەیەكەوە كردووە.

كەماڵ عەبدوڵڵا گوتیشی : توانیمان هەمووان بۆ شاری هەولێر بانگهێشت بكەین وبۆ ماوەی (3) رۆژ سەرجەم یاریزانەكان میوانی ئێمە بن وهەموو تێچووی هاتن وچوون وخەوتن و مانەوەیان بەندە گرتیە ئەستۆی خۆی وەك دیاری و وەفایەك بۆ یاریزانی دێرین نەریمان محەمەد.

دواتر نەریمان محەمەد گوتی :بێگومان زۆر دڵخۆشم هاوڕێكانی حەفتا وهەشتاكان ونۆهەدەكان،ئەمڕۆ وەك خەونێكی قوڵ لەگەڵ منن ویارییم لەگەڵ دەكەن،من هیچم نیە بۆگوتن وزۆردڵخۆشم و زۆر سوپاسی برای ئازیزم كاك كەماڵ عەبدوڵڵا دەكەم.

ماوەتەوە بڵێن ئەو یاریزانانەی لەهەموو عێراق بانگهێشتكراوون پێك دێن لە (نەریمان محەمەد هەولێر،عەلی میحداد سەڵاحەدین، كاپتن عادل بەغدا،خەلیفە ئەسوەد كەركووك،موحسین حەسەن هەولێر،سەلام فەخری بەغدا،وەلید خالید بەغدا،عیناد عەبد سەڵاحەدین،سەعدی عەواد سەڵاحەدین،حیلمی شەوكەت كەركووك،حەسەن عەلی بەسڕا،سەباح لازم یانەی شوڕتە،حەسەن سەداوی بەغدا،سەباح بەعدولحسەن بەغدا،سەعد داود ئالیات شوڕتە،فەیسەڵ عەزیز یانەی شوڕتە،تاریق عەبدولئەمیر یانەی شوڕتە،حەسەن حمود سەڵاحەدین،ناسڕ حەرابە سەڵاحەدین،رەسەن حمود یانەی جەوییە،نەعیم حەمید یانەی زەوڕا،ڕەزاق حاتم یانەی شوڕتە،سەباح حاتم یانەی شوڕتە).

هه‌واڵی گرنگ