دوای سێ ساڵ دوورکەوتنەوە لەخولەکانی کوردستان و عێراق، جارێکی دیکە یانەی وهرزشی ئاشتی بەشداری خولەکان دەکاتەوە.
دەستەی کارگێڕی یانەکە لەیەکەم هەنگاویدا بۆ دەستنیشانکرد ستافی راهێنەرانی تیپەکە نزیكن له ڕێكهوتن لهگهڵ ئەرسەلان جەلال وەک راهێنەر و ئاری محەمەد وەک یاریدەدەری راهێنەر.
یانەی ئاشتی بۆ بەشداریکردن لەخولی پلە دووی کوردستان، تیپی لاوانی یانەکەی هەڵوەشاندەوەو 15 یاریزانی تیپ لاوانیان بانگێشتی تیپی پێشکەوتووان کرد.