دهۆك بردنەوەی حەفتەمی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە گەڕی 15می خولەكە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە نەفتی میسانی بردەوەو بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی سەركەوت.
گۆڵی یەكەمی دهۆك لەلایەن عیماد لواتی لەخولەكی هەشت تۆمار كرا، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە هەشت خولەك مۆسیس لۆكاس گۆڵی دووەمی بۆ دهۆك تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە سێ خولەك روبین ئەكوا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش خاڵەكانی دهۆك بووە 24 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوە.