نەورۆز شەشەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ خاڵی گرنگ گەرایەوە كاتێك بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە قاسمی بردەوە.
یارییەكە لەسەر یاریگای كەربەلا بەرێوەچوو، گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، تاكە گۆڵی بردنەوەی نەورۆز لەلایەن مەروان حوسێن لەخولەكی سێیەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكە تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش نەورۆز بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی سەركەوت.