خولی ئەستێرەكانی عێراق..نەورۆز بە نەجەف دۆڕا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خولی ئەستێرەكانی عێراق..نەورۆز بە نەجەف دۆڕا

 

نەجەف شەشەمین بردەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستهێناو پێنجەمین دۆڕانی لەم وەرزە توشی نەورۆز كرد كاتێك یارییەكەی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.

تاكە گۆڵی بردنەوەی نەجەف بە لێدانی سزا لە كۆتا خولەكی گێمی یەكەم لەلایەن (محمد داود) تۆمار كرا،هەرچەندە جاری یەكەم لێدانی سزاكەی بەفیرۆدا بەڵام دوای بەكارهێنانی ڤار لێدانەكە دووبارە كرایەوەو گۆڵی تۆمار كرد، یانەی نەورۆز هەوڵیدا ئەنجامەكە بەرامبەر بكاتەوە بەڵام لەهەوڵەكانی سەركەوتوو نەبوو، بەم ئەنجامەش نەجەف بووە خاوەنی 23 خاڵ پلەی 12می ریزبەندی گرتوەو یارییەكی دواخراویشی هەیە، هەرچی نەورۆزە بە 27 خاڵ لە پلەی پێنجەم مایەوە.

هه‌واڵی گرنگ