یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە سزاكان 19 ملیۆن دیناری دەستدەكەوێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە سزاكان 19 ملیۆن دیناری دەستدەكەوێت

 

بەهۆی رووداوە ناخوازراوەكانی یاریگاكانی كوردستان یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبونەوەی خۆیدا كۆمەڵێك سزای كارگێری و دارایی بەسەر یانە و یانەكان و یاریزانان و كارگێری یانەكان سەپاند.

یانەی كۆیە پشكی شێری بەركەوت لە سزاكان، جگە لە سزای دارایی بریاریداوە لەوەرزی داهاتوو تەواوی یارییەكانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام بدات و حەفت خاڵیش لە خاڵەكانی بشكێندرێت،لە سزاداراییەكان یەكێتیەكە بری 19 ملیۆن دینار سزای یاریزانان و كارگێری یانەكانیدا، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەم رووداوانە بەردەوام لە یاریگاكانی كوردستان دووبارە و چەند بارە دەبنەوە.

هەر لە بریارەكاندا بەهۆی سكاڵای یانەی خاك، كرێكار زراری ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ ماوەیەك سڕكراوە تاوەكو سكاڵاكەی سەری یەكلایی دەبێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ