داڤید کالابریا، بەرگریکاری لای ڕاست و کاپتنی میلان، دووپاتیکردەوە تیپەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئینتەرمیلانی ڕکابەری نەتوانێت نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.
بڕیارە لە ٢٢ی نیسانی ئەمساڵدا ئینتەرمیلان ببێتە میوانی میلان لە گەڕی ٣٣ی خولی ئیتاڵیا، بەو پێیەی چەند ڕاپۆرتێک ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ئینتەرمیلان لە یاریی دێربی خولەکەدا بباتەوە.
کالابریا لە لێدوانەکانیدا کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا تیشکی خستۆتە سەری، وتی: هێشتا زۆر زووە باس لەوە بکەین کە ئینتەرمیلان ببێتە پاڵەوان.
زیاتر گوتی، زۆر یاریی هەیە کە پێش ئەم یارییە ئەنجامی دەدەین، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هەموویان ببەینەوە، بۆ ئەوەی ئەوە ڕوونەدات.